وەزیری پەروەردە وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی خوێندنی راگەیاند

وەزیری پەروەردە
SNN
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند: یه‌كه‌م رۆژی هاوین كۆتایی به پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ دێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا لە قەزای زاخۆ، رایگه‌یاند: بڕیارە لە 16/5/2021 پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەینەوە، لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وتیشی”بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پەسند کراوە”.
وه‌زیری په‌روه‌رده، ده‌ڵێت: هەوڵمانداوە بۆ دابینکردنی ئامێری فێنکەرەوە بۆ قوتابخانەکان و بەردەوامین، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەکی کەم لە وەرزی گەرما دەمێنێتەوە.به‌هۆی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، پرۆسه‌ی خوێندن له قۆناغه‌كانی 1 تا 11 له ناو پۆله‌كانی خوێندن راگیراوه‌و له ئۆنلاین وانه‌كان ده‌خوێندرێن، ته‌نیا قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌چنه قوتابخانه‌كان.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
21 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
21 hours لهمهوپێش



