
SNN
بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە کوێستانی بەردەبوک لە سنوری سنوری قەزای چۆمان هاووڵاتیەک گیانی لەدەستدا و دەزگای گشتی کاروباری مینیش هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە چوونیان بۆ نزیک ناوچە مەترسیدارەکان.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای گشتی کاروباری مین رۆژی یەکەشەممە لە کوێستانەکانی بەردەبوکی سنوری قەزای چۆمان مینێکی دژە کەسی لە جۆریV69 بە گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ بە ناوی شوان جەمال ئەحمەددا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
راشیگەیاندوە: “ئەو هاوڵاتیە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهارە رووی لەو ناوچەیە کردبوو”.
هەربۆیە داوای لە هاوڵاتیان کردوە، نزیکی ناوچە مەترسیدارەکان و ئەو شوێنانە نەبنەوە کە شارەزا نین.
بە هۆی شەڕ و ململانێ چەکدارییە یەک لەدوای یەکەکان بە تایبەتی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران و دواتر شەری داعش رووبەرێکی فراوانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مینرێژکراوە و سەرباری پاککردنەوەی بەشێکی زۆر لەو رووبەرە، بەڵام تائێستا بە تەواوەتی لە مین دانەماڵڕاون و ساڵانە بە هۆیانەوە چەندین کەس دەبنە قوربانی.
More News
-
نرخی زێڕ دابەزی
1 hour لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
3 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
3 hours لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
September 11, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ دابەزی
1 hour لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
3 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
3 hours لهمهوپێش



