
محەمەد حەلبوسی
SNN
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر رووداوەکانی قودس و مزگەوتی ئەقسا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا بۆ سەقەر غباش، سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی وڵاتی ئیمارات کردووە، تێیدا داوای لێکردووە” داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرژییەکانی قودس و هەبوونی هەڵوێستێکی عەرەبیی یەکگرتوو و بڕیاری یەکلاییکەرەوە لەوبارەیەوە”.
لەو نوسراوەکەدا حەلبوسی ئاماژەی بەوە کردووە: “وەک نوێنەرانی گەل، سەرکۆنەی ئەو پەلامارانەی ئیسرائیل دەکەین بۆسەر نوێژخوێنان و رێگریکردن لەوەی پەرستش لەو شوێنە بکەن”.
ماوەی چەند رۆژێکە لە شاری قودس مەراسيمەکانی مانگی رەمەزان بەڕێوەدەچن و موسوڵمانانی فەڵەستين پەرستشەکانيان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدەدەن، لە چەند رۆژی رابردوودا گرژی لەنێوان پۆليسی ئيسرائيل و موسوڵمانەکانی فەلەستين دروستبووە و بەو هۆيەوە تا ئێستا زياتر لە 300 کەس برينداربوون.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
55 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
55 mins لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
12 hours لهمهوپێش



