
SNN-هەوراز ئەحمەد
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەم هەفتەیەدا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
کوێستان محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “تا ئێستا رۆژی سەردانی شاندەکەی هەرێم دیارینەکراوە، بە پێی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە رابردوودا کراون گەشبینین بەوەی شاندەکەی هەرێم لەگەڵ بەغدا بگەن بە چارەسەرێک”.
كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوی هەردوو پرسی نەوت و دابینکردنی ماف و شایستەداراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.
شاندەکەی هەرێم رەشنوسێکى ئامادەکردووە بۆ واژۆکردن بۆ ئەوەی هەردوولا لەسەری رێکبکەون بە جۆرێک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر بکرێت و لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و نەوت بگەنە رێککەوتن
لە کۆبوونەوەکانی پێشتردا، چەند پێشنیارێک گەڵاڵە كراون، وەك چارەسەر بۆ پرسەكانی نەوت و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



