لەدوای جەژن رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپا جێبەجێ دەکرێن

کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان
SNN
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی فه‌رمانیكردووه، رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت.
جه‌بار یاوه‌ر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا بڕیار درابوو سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی (خانه‌قین، كه‌ركووك، مووسڵ و مه‌خموور) درووست بكرێن، ئه‌و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشنیازانه كرا، كه خودی مسته‌فا كازمی پێشكه‌شی كردبوون.
له دوای رێككهوتنهكانهوه، تا ئێستا ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی بڕیار بوو دابمه‌زرێن، دانه‌مه‌زراوون و هیچ هێزێكی هاوبه‌شیش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپا بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان درووست نه‌كرا. له نوێترین پێشهاتدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیدا لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راسپاردووه روو بكاته هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو كارا بكرێن.
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی داوه: شاندی عێراقی رۆژی نۆی ئه‌م مانگه به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون دوای جه‌ژن ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
24 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش



