ئەمریکا: لەگەڵ چەسپاندنی ئاشتی هەمیشەییداین لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان

SNN
وتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە توندتربوونەوەی گرژی و ئاڵۆزیەکان لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان رایگەیاند:” ئەمریکا لەگەڵ چەسپاندنی ئاشتی هەمیشەییدایە لەو ناوچەیە”.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئامانجی سەرۆکی ئەمریکا و سەرجەم تیمەکەی چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینیەکانە لە رێگەی کەمکردنەوەی گرژی و ناکۆکیەکان و گەیشتن بە ئاشتیەکی هەمیشەیی”.
باسی لەوەشکرد: “بەردەوامن لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل و فەلەستین و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بەتایبەتی ئەو کەس و لایەنانەی کە کاریگەریان لەسەر حەماس هەیە بۆ ئەوەی دۆخی ئێستا کۆتایی پێبهێنرێت و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە”.
وتەبێژی کۆشکی سپی لە هەمان کاتدا جەختی لە هەڵوێستی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردەوە کە رایگەیاندبوو: “ئیسرائیل مافی خۆیەتی لەبەرامبەر هێرشەکانی گروپە فەلەستینیەکان بەرگریی لە خۆی بکات”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



