بە هۆی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان نزیکەی 150 کەس کوژراون

SNN
شەڕ و موشەکباران لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان بەردەوامە و تائێستا نزیکەی 150 کەس لە هەردوولا کوژراون.
تەندروستی فەلەستین بڵاوی کردەوە: “بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا 140 کەس لە کەرتی غەزە کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون”.
راشیگەیاند: ” 39 منداڵ و 22 ژن لە ناو کوژراوەکاندان”.
لای خۆیانەوە سەرچاوە ئیسرائیلیەکانیش بڵاویان کردەوە: :”بە هۆی هێرشە موشەکیەکانی گروپە فەلەستینیەکانەوە تا ئێستا هەشت هاوڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون”.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزیەکان نێردەی تایبەتی ئەمریکا گەیشە تەلئەبیب و بە نێوەندگیری چەند وڵاتێکیش هەوڵەکان بۆ راگرتنی توندوتیژیەکان چڕکراوەتەوە.
بەرپرسانی میسری لە گفتوگۆ و دانوستاندان لەگەڵ نوێنەرانی حەماس و هەر یەک لە نەتەوەیەکگرتوەکان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش بەشدارن لەو گفتوگۆیانە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



