
خنکان
SNN
به‌یار باڵه‌كی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند: ته‌واوی خێزانێكی گه‌شتیار له ئاوی رووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكان.
موقه‌ده‌م به‌یار باڵه‌كی وتی “خێزانێكی خه‌ڵكی شنگال، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته ناوچه‌ی گه‌شتیاری گه‌لی عه‌لی به‌گ، ئاگایان له كچه ته‌مه‌ن (3) ساڵانه‌كه‌یان نه‌بووه، كه ناوی (ئیلاف)ه، چووه‌ته ناو ئاوه‌كه، دواتر دایكی منداڵه‌كه (ته‌غرید زیاد ئه‌حمه‌د)ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی به دوای منداڵه‌كه‌یدا ده‌چێته ناو رووباره‌كه، به‌ڵام ناتوانێت رزگاری بكات و ئه‌ویش ژێرئاو ده‌كه‌وێت.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی دایكی منداڵه‌كه‌ش كه‌وته ناو ئاوه‌وه، باوكی منداڵه‌كه (مه‌روان عادل حه‌مه‌د)ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ بۆ رزگاركردنیان ده‌چێته ناو ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گ، ئه‌ویش ناتوانێت كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگار بكات و خۆیشی ده‌خنكێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمی فریاگوزاری له به‌رگری شارستانی سۆران ته‌رمی دایكه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رمی منداڵه‌كه و باوكی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و تیمه‌كه سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوایاندا.
More News
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
45 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
45 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش



