
بنیامین ناتانیاهۆ
SNN
بێنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگه‌یاند: كه هێرشه‌كان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام ده‌بن كه له 10ی ئایاره‌وه ده‌ستیان پێ كردووه.
بێنیامین ناتانیاهو له نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له قودسی رۆژئاوا به میدیاكارانی راگه‌یاند كه هێرشه‌كان بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام ده‌بن كه له 10ی ئایاره‌وه ده‌ستیان پێكردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌زه نه‌بنه قوربانی زۆر به هه‌ستیارانه هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامی پێویست.
هه‌روه‌ها بێنیامین ناتانیاهو جۆ بایدن، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا-ی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی بۆ ئیسرائیلی ده‌ربڕیووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه حه‌ماس و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌كارده‌هێنن له‌نێویاندا ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی كه نووسینگه‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشێد پرێس و كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی له‌خۆده‌گرت.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاندووه كه له ئاكامی هێرشه‌كانی نیوه‌شه‌ودا، 23 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون كه 10یان ژن و هه‌شتیان منداڵن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


