وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی ئاشکرا دەکات

گەنم و دروێنە
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوەدەکات، لەبەرژەوەندی جوتیاران و بەمەبەستی پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ بڕیارماندا کە باج و گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵی هەڵبگیرێت، هاوکات پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵیش دەخاتەڕوو.
حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: پاڵپشت بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و لەبەرژەوەندی جوتیاران، بڕیارماندا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن پرۆژانە کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جوتیارانمان بە شێوەی قستی درێژ خایەن، ئەوەش بۆیەکەمجارە بڕیارێکی لەوشێوەیە بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەمان شێوەی ئامێرە کشتوکاڵییەکان بۆ هاوردەکردنی دەرمانی کشتوکاڵی هەموو کارئاسانییەک دەکەین بۆ جوتیاران، ئەوەش لەپێناو زیاتر گرنگیدان بەکەرتی کشتوکاڵی و پەرەپێدانی بەرووبوومی کشتوکاڵی.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بڕیارمانداوە بە دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتیژی و پرۆژەی ئاودێری گەورە بۆ ئەو مەبەستەش دوامان لە کۆمپانیا تایبەتمەنەکان کردووە داواکاری پێشکەشی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی دروست کردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریە گەورەکان، کەئەمەش بەشێکە لەو هەڵمەتەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر وەک پلانی رووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



