
ئەنتۆنی بلينکن و سێرگی لاڤرۆڤ
SNN
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلينکن هاوتا ئەمريکييەکەی کۆبووە و گفتوگۆيان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ کرد،ئەوەش يەکەم کۆبوونەوەی ئەو دوو وەزيرەيە.
پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە سێرگی لاڤرۆڤ و ئەنتۆنی بلینکن لێدوانیان بۆ رۆژنامەنووسان دا و لاڤرۆڤ رايگەياند: ” گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ دەکەن،هیواشی خواست گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لەگەڵ بلینکن ئەنجامبدات کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت، چونکە رووسیا و ئەمریکا لە بابەتە ستراتیجییەکاندا پێویستیان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەک هەیە و رەوشی گشتی جیهانیش پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
سێرگی لاڤرۆڤ دەربارەی کارکردنی دیپلۆماتکارە رووسییەکان لە ئەمریکا وتی: “ئامادەین ئەو وێرانەیە لاببەین کە لە کابینەی پێشووی حکوومەتی ئەمریکا ماوەتەوە لە هەڵسەنگاندنی رەوشی جیهاندا جیاوازی جددیمان هەیە، لەو هەنگاوانەدا کە دەمانەوێت بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان بیگرینەبەر جیاوازییەکی زۆرمان تیادا بەدیدەکرێت”.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد: “چەند پرسێکی نێودەوڵەتی وەک بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و رەوشی ئەفغانستان، تاوتوێ دەکەن و گفتوگۆکانیشیان لە چوارچێوەی رێزگرتن لە بیروڕای یەکتر دەبێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



