فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دوو بنکەی سەربازی لەنێو خاکی تورکیادا دەکاتە ئامانج

سوپای تورکیا
SNN
رۆژانامەی “ئەحوال”ی تورکی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: دوو بنکەی سەربازی لە رۆژهەڵاتی تورکیا بەتایبەت بنکەی سەربازی باتمان و شرناخ لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج بەبێ بوونی هیچ زیانێکی گیانی.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو دوو فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکە سەربازییەکانمانی لە باتمان و شرناخ کردووتە ئامانج بەتایبەتی سوپای پیادەی 22ی ئەنادۆڵ، بەبێ بوونی هیچ زیانێکی گیانی، لە دوای هێرشەکەش هەردوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە خراونەتە خوارەوە.
هەر بەپێی رۆژنامەی ئەحوالی تورکی، ئەم هێرشە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وە ئەنجامداوە، ئەم جۆرە چالاکیانەش گرژییەکانی تورکیا و پەکەکە لە ناوچەکە زیاتر دەکات.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



