ليوا قارەمان لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک روونکردنەوە دەدات

ليوا قارەمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان رايگەياند: “ئەوەی باسی لێوەدەكرێت گوایە هێزەكانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سنووری پارێزگای كەركوك و ناوچە كێشەلەسەرەكان، لێكدانەوەی هەڵەی بۆكراوە، چونكە تا ئێستا لەگەڵ سوپای عێراق ئەوبابەتەمان گفتوگۆنەكردووە”.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە SNNی راگەیاند: “بەمەبەستی دروستكردنی زیاتری هەماهەنگی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای كەركوك و موسڵ، وابڕیارە كە لەم هەفتەیەدا ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی عیراقی لە سنوری پارێزگای كەركوك و بە دیاریكراوی سەربازگەی كەی وەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “دیارە لێكدانەوەی هەڵە بۆ قسەكانی من كراوە كە گوایە من وتبێتم هێزەكانی پێشمەرگە دەڕێنەوە كەركوك و ناوچە جێناکۆکەکان، بۆیە تا ئێستا ئەو بابەتەمان لەگەڵ سوپای عێراق باس نەكردووە، هاوكات هەفتەی رابردوو ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لە دیالە دەوامیان كردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بڕیاری تایبەت بە مەخموور و موسڵیش دەكەوێتە بوار جێبەجێكردنەوە”.
وتەكانی جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە لەكاتێكدا كە بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەكەدا، ناوبەناو چەكدارانی تیرۆریستی داعش هێرش دەكەن سەر هێزەكانی سوپای پێشمەگەرگە لە سنوری كەركوك و دەوروبەری و بەوهۆیشەوە تا ئێستا چەند پێشمەرگەیەك شەهید بوون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



