
مەزڵوم عەبدی
SNN
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاند: ” هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پەیامی ئەوەیان پێداوین کە لە ناوچەکە دەمێننەوە بە مەبەستی دەستبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری”.
مەزڵوم کۆبانی لە تویتێکدا رایگەیاند: “لە گەڵ پائول کالڤێرت فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ژنراڵ کێنت مەککنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کۆبووینەوە”.
راشیگەیاندوە: ” لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی ئابوری و ئەمنیمان تاوتوێ کردوە”.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشکراشی کردووە: “پەیامی ئەوەمان لە هاوپەیمانانەوە وەرگرت کە هێزەکانیان بە مەبەستی شەڕ دژی داعش و لە پێناو پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەمێننەوە”.
ماوەی نزیکەی شەش ساڵە هێزەکانی هاوپەیمانان پاڵپشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



