دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتياران لە سلێمانی دەستيپێکرد

SNN
لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بێگەرد تاڵەبانی وەزيری کشتوکاڵ و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، مەراسيمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتياران لە شاری سلێمانی دەستيپێکرد”.
لە مەراسيمەکەدا پارێزگاری سلێمانی رايگەياند: “کردنەوەی پڕۆژەکە بڕيارێکی دروستە و متمانەی زياتر لای جووتياران دروستدەکات و دەشبێتەهۆی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، ئەو جۆرە پڕۆژانە سەرچاوەی داهاتی نوێ لە کوردستان زياد دەکەن.
هاوکات، بێگەرد تاڵەبانی رايگەياند: “هەفتەی داهاتوو بەردی بناغەی پڕۆژەيەکی هاوشێوە لە شاری دهۆک دادەنێين”، وتيشی “دروستکردنی ئەم پڕۆژانە رەخساندنی دەرفەتە بۆ جووتياران و ساغکردنەوەی گەنم و رەخساندنی هەليکار بۆ دەرچوانی بەشە کشتوکاڵييەکان”.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن و عەمبارکردن و بەرھەمھێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان، پڕۆژەکە بە بڕی زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلار لەسەر رووبەری 500 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



