ئيمارات ئامادەيە کارئاسانی بکات بۆ ئاشتی لەنێوان ئيسرائيل و فەڵەستين

SNN
شازادەی جێنشینی ئیماڕات رايگەياند: “ ئیماڕات ئامادەیە کارئاسانی بکات بۆ هەوڵەکانی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین”.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان شازادەی جێنشینی ئیماڕات لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ رايگەياندووە: “ئیماڕات ئامادەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا کاربکات بۆ پاراستنی ئاگربەست و دۆزینەوەی کۆمەڵێک ئاڕاستەی نوێ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و خستنەوەی ئاشتی.”
شازادەی جێنشین جەختی لەوە کردەوە: ” پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بەتایبەتی لەلایەن رابەرانی ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکانەوە.”
ساڵی رابردوو ئیماڕات و ئیسڕائیل رێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان واژۆکرد، فەڵەستینیەکان ئەو رێکەوتنانەیان بە ناپاکیکردن لە پرسی فەڵەستین ناوبرد، بەڵام ئیماڕات وتی رێکەوتنەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا لە کۆتاییدا سوودی بۆ فەڵەستینیەکان دەبێت.
یوسف عەتیبە نوێنەری ئیماڕات لە ئەمەریکا مانگی رابردوو رايگەياند :”دامەزراندنی پەیوەندی فەرمی بەپێی رێکەوتنەکان رێگە بە ئیماڕات دەدات رۆڵێکی دیبلۆماسی ببینێت لە ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



