هەواڵگریی ئەمریکا زانیاری نوێ لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

SNN
بەگوێرەی راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، سێ توێژەر کە لە پەیمانگای ووهان بۆ توێژینەوە ڤایرۆلۆجییەکان کاریان دەکرد لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 بە قورسی نەخۆشکەوتوون کە ئەمەش گومان دەخاتەوە سەر ئەوەی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی دەستکردبێت و لەو پەیمانگای توێژینەوەیەدا دروستکرابێت.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە حکومەتی چین زانیاری داوەتە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ئەو سێ توێژەرەی کە 8ی کانوونی دووەمی 2019 دا تووشی نەخۆشییەکی نادیاربوون کە نیشانەکانیان هەمان نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە بەڵام نەسەلمێندراوە کە ئەو نەخۆشیەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو ئەڤریڵ هاینێس بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا بە ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی وت: “هێشتا زانیاری تەواومان نیە لەبارەی ئەوەی کۆرۆنا لەکوێوە و چۆن سەریهەڵداوە یاخود کەی بۆ یەکەمجار بڵاوبووەتەوە”.
ژمارەیەک بەرپرسی هەواڵگری ئەمریکا لەوبارەیەوە بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنیان وتووە کە هێشتا ئەگەری ئەوە لێکدەدەنەوە کە پێدەچێت بەبێ مەبەست ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەیمانگای توێژینەوەی ووهان-ەوە دزەیکردبێت و بڵاوبووبێتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی ئاشکراکردووە لە دوا رۆژەکانی ماوەی سەرۆکایەتی ترەمپدا، مایک پۆمپیۆ جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەمریکا بەڵگەی هەیە کە ڤایرۆسەکە لە پەیمانگای ووهانەوە دزەیکردووە.
لە بەرامبەریشدا پەیمانگاکەی ووهان ئەو هەواڵەی رەتکردووەتەوە بە “تۆمەتی بێ بنەما” وەسفیان دەکات، دەشڵێت پەیمانگاکە ئاگادارنەبووە لەوەی سێ لە توێژەرەکانی نەخۆشکەوتوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


