قوباد تاڵەبانی لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد

SNN
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان رێکخست و داوایکرد پەلە بکرێت لە دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرێوەچوو کەتێیدا تاوتوێی ئەو حاڵەتانەکرا کەلەماوەى رابردوودا تۆمارکراون، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی گرتنەبەرى رێگەچارەى خێرا و پلانی کورتخایەن خرایەڕوو، لەپێناو رێگری لەپەرەسەندنی ئەم حاڵەتانەدا.
لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتی ” پێویستە هەنگاوی خێرا بگرینەبەر بۆ رێگری لەپەرەسەندنی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و خۆکوشتن، و لەڕێى کەناڵە جیاوازەکانەوە هەوڵى بڵاوکردنەوەى رێنمایی و هۆشیاری خێزانی بدەین تا چارەسەرى پێویست بۆ ئەم گرفتە کۆمەڵایەتییە بدۆزینەوە”.
قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا رێگەچارەى خێرا بگیرێتەبەر، لەجێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کەیسەکانی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ کردنەوەى خولى جۆراوجۆرى راهێنان بۆ ئەفسەران و وتەبێژان لەبارەى هۆشیارى لەبنەماکانی یەکسانی جێندەری.
هەروەها بڕیاردرا رێگری بکرێت لەبردنەدەرەوەی کەیسی نێو شێڵتەرەکان تا کۆتایی هاتنی راوێژ لەگەڵ سەنتەرە تایبەتەکاندا، لەگەڵ جیاکردنەوەى کەیسەکان لەناو شێڵتەر بەپێى جۆر و تایبەتمەندیی کەیسەکان. هەروەها بڕیاردرا بە دابینکردنی بودجەی پێویست و بینای گونجاو بۆ شێڵتەرەکان.
هاوکات بڕیاریشدرا ئەنجومەنی باڵای خانمان ستراتیژێکی تایبەت بە ڕێگری کردن لە توندوتیژی دژی ژنان ئامادەبکات بەوەرگرتنی بۆچوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی حکومەت بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها بۆردێک دروست بکرێت بۆ بەدواداچوون و پابەندبوون بەمیساقی شەرەف کەلەنێوانی راگەیاندن و رێکخراوەکان هەیە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر رێگری کردن لە سەرپێچی کردن لە رێنماییەکانی وەزارەت و بنەما پیشەیی یە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان تایبەت بەرووماڵى کەیسەکانی ژنان.
هاوکات جەختکرایەوە کە پێویستە مامۆستایانی ئاینی رۆڵى خۆیان ببینن و لەوتارە ئاینییەکاندا پاڵپشتی بەرەنگاربوونەوەى کوشتن و خۆکوشتنی ژنان بکەن.
کۆبوونەوە بەگرنگی زانی سود لەتواناى توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی و چالاکوانانی بوارى مافى مرۆڤ ببینرێت بۆ هۆشیارکردنەوەى تاکەکانی کۆمەڵ و بەهێزکردن و بڵاوکردنەوەى گیانی باوەڕبەخۆبوون و چاندنی تۆوی هیواو ئومێد لەجێى نائومێدی، سەربارى خستنەرووى ئەوەى کەخۆکوشتن نەحاڵەتێکی ژیرییە و نەچارەسەرێکی دروستە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


