
مووچە
SNN
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، لەگەڵ راوێژکارێکی سەربازی هۆڵەندا باسیان لە دروستکردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە جێبەجێ بکەن.
هەر لە راگەیندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، لەگەڵ راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا کۆڵۆنێڵ (یان تێن هۆڤ) کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد، لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکان پێکهاتبوون لە (نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی، بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و رێکخستنی میلاکات، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ئەفسەران، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن)”.
ئاماژە بەوەشکراوە “لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوە لە دروستکردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە بە ئەنجام بگات وهەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



