بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی 20 پەرلەمانتاریدا

دەستگیرکردن
SNN
دوێنێ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ڕێگەى بە دادگاکاندا بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، فەرمانى دەستگیرکردنى 20 پەرلەمانتار جێبەجێبکات کە تۆمەتى بینراویان ئاڕاستەکراوە.
رۆژنامەى (المدی) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هەنگاوە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستگیرکردنى زیاتر لە 20 پەرلەمانتار کە تۆمەتبارن بە گەندەڵى دارایی و ئیداریی بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.
بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت:”بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى بنبڕن و دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەکان پێوەى پابەندبن و پشتگوێی نەخەن، داواشی کرد پارێزبەندى لەسەر سەرجەم سەرۆکایەتییەکان هەڵبگیرێت نەک تەنها لەسەر ئەندامانى پەرلەمان”.
بەهار مەحمود باسى لەوەشکرد، ژمارەیەکى زۆرى پەرلەمانتاران پێشتر داواى هەڵگرتنى پارێزبەندیان لەسەرکراوە، بەڵام خۆیان کاندیدکردووەتەوە بۆ ئەوەى پارێزبەندیان لەسەر هەڵنەگیرێت و خۆیان لە لێپرسینەوەى یاسایی بدزنەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش



