“پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستدا هەیە، بەڵام مووچە بە سیاسی كراوە”

دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی بانگەشەی ئەوەدەكەن گوایە بەهۆی نەگەڕاندنەوەی داهاتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشكردنی مووچە كێشەی بۆ دروستبووە، بەڵام بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی ئەوە ڕەتدەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستدا هەیە بەڵام پرسەكە بە سیاسی كراوە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، لە بەرپرسێکی باڵاوە لە وەزارەتی دارایی ئەوەخراوەتەڕوو، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو بۆ مانگی ئایاریش سەرجەم ئەو داهاتەی كە لە سنووری پارێزگای سێمانی و هەڵەبجە كۆدەكرێتەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوەتەوە بەڵام تا ئێستا وەزارەتی نەوت پارەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی نەكردووە، ئەوەش كێشەی بۆ دابەشكردنی مووچە دروستكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی بكرێت ئەوا بە زیادەوە پارەی پێویستمان لەبەردەستدا دەبێت بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆیە بەداخەوە ئەم پرسە بە سیاسی كراوە و وا بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕاشكاوانە ئەم بابەتە گفتوگۆ بكرێت و كۆتایی بەو كێشەیە بهێندرێت.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە ئێستادا زیاد لە 850 ملیار دینار داهات لە بەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمدایە لە كاتێكدا بۆ دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی لە %21 پیویستی بە 705 ملیار دینار دەبێت، بەڵام بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە دوو ڕۆژ دابەشبكرێت، دیاریش نییە ئاخۆ سبەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت یاخود دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
15 hours لهمهوپێش



