
عەلی عەلاوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی لێپرسینەوە و لێسەندنەوەی متمانە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارايی عێراق، پەرلەمانتارانی عێراق دەستیان بە بانگهێشتی وەزیری دارايی عێراق كردووە، پەرلەمانتارێكی كوردیش باس لە هۆكاری بانگهیشتی وەزیری دارایی و هەوڵەكانی لێسەندنەوەی متمانە لێی دەكات.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “لە رابردوو لەلایەن هەندێك لە پەرلەمانتارانی عێراقەوە چەند پرسیارێك ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق كراون لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەست بە دارایی و بودجەی گشتی، بەڵام دیارە وەڵامەكانی وەزیری دارایی بە دڵی ئەو پەرلەمانتارە نەبووە بۆیە لە ئێستادا قۆناغی دووەم دەستپێدەكات كە بریتیە لە بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان و دواتر لێسەندنەوەی متمانە و خستنە دەنگدانی ئەو بابەتە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو پەرلەمانتارەی كە سەرپەرشتی پرسی بانگهێشتكردنی (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی حكومەتی عێراق دەكات ( یوسف كیلابی)یە، چونكە ئەو پەرلەمانتارە پێشتر ئەو پرسیارانەی كە ئاراستەی وەزیری دارایی كردوون ئەو وەڵامانەی كە وەریگرتوونەتەوە جێگەی متمانەی نەبوون بۆیە لە ئێستادا دەیەوێت ئەو وەزیرە بێتە پەرلەمان و متمانەی لێبسەندرێتەوە”.
هەر لەو بارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بۆ SNNروونكردەوە: “هۆكاری سەرەكی بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق و لێسەندنەوەی متمانە لێی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو وەزیرە هاوكار نییە لەگەڵ دامودەزگا و پەرلەمانتاراندا و بە باشی نەیتوانیوە كارەكانی ئەنجام بدات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هۆكارێكی دیكەی چارەسەر نەبوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پەیوەندی بە وەزیری دارایی عێراق هەیە كە هیچ نەرمییەكی نەنواندووە لە ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


