
SNN
رێکخراوێکی نێودەوڵەتی داکۆکیکار لە مافی منداڵان هۆشداری دەدات لە لێکەوتە نەرێنیە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا بۆ سەر منداڵان بەتایبەتی لە پرسی پەردوردە و رایدەگەینێت: “بەهۆی ئەو پەتایەوە 168 ملیۆن منداڵ لەسەرتاسەی لە خوێندنگە دابڕاون.
رێکخراوی کیدس رایتسی هۆڵەندی لە راپۆرتێکدا لە بارەی لێکەوتە و کاریگەرییە نەرێنیەکانی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەکردووە: “لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و بەهۆی داخستنی دەرگای خوێندنگەکان نزیکەی 168 ملیۆن منداڵ تائێستا نەیانتوانیوە بچنەوە خوێندنگە.
باسی لەوەشکردووە: “تائێستا 142 ملیۆن منداڵیش بە هۆی کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆنا زیانیان بەرکەوتووە”.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە: “80 ملیۆن منداڵ لەجیهاندا بەهۆی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە ڤاکسینی نەخۆشییەکانی دیکە وەربگرن کە ئەوەش کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانیان دەبێت”.
پشتبەست بەو ئامارانە رێکخراوی کیدس رایتس پێیوایە: “بەردەوامبوونی ئەو دۆخە کاریگەری کارەساتبار و درێژخایەنی لەسەر ژیانی نەوەی داهاتوو دەبێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


