
نەوتی هەرێم
SNN
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند، تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكه‌یانه‌وه.
عه‌لا یاسری، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: “هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ئێستادا دوو ملیۆن 900 هەزار به‌رمیلی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندوه، لەو بڕە دوو ملیۆن و 800هەزار بەرمیلی لە بەندەرەکانی باشور و 100هەزار بەرمیلیشی نەوتی کەرکوکە و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت.
راشیگەیاند: “پێشبینی ده‌كه‌ین له چه‌ند مانگی داهاتودا دوای ئاساییبوونەوەی چالاکی بازرگانی و ئابوری جیهانی، نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزببێته‌وه”.
سه‌باره‌ت بە نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، عه‌لا یاسری وتویەتی: “یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوه راده‌ستكردنی نه‌وت و هەناردەکردنی لە رێگەی سۆمۆوه”.
بەپێی یاسای بودجەی عێراق پێویستە حکومەتی هەرێم رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش چەندین جار ئامادەیی خۆیان بۆ پابەندبوون بە بڕگەکانی یاسای بودجە دووپاتکردوەتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


