
SNN
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە: “روسیا مانگێکی دەستکردی پێشکەوتوو بە ئێران دەفرۆشێت و بەوەش توانای تاران لە چاودێری و سیخۆڕی بەسەر چەندین ناوچە و دامەزراوەی سەربازی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات”.
رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە: ” بڕیارە روسیە مانگی دەستکردی کاناپوس ڤی بە ئێران بفرۆشێت، کە کامێرایەکی پێشکەوتووی هەیە و توانای تاران لە چاودێریکردن و سیخۆڕی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات”.
باسی لەوەشکردوە: “ئەو مانگە دەستکردە دەتوانێت چاودێری ورد بخاتە سەر پاڵاوگە و دامەزراوە نەوتییەکانی کەنداو، بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەو بنکە سەربازییانەی عێراق کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدایە”.
وەک رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ کردووە: “لە ساڵی 2018ەوە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران چەندین جار بە مەبەستی قایلکردنی رووسیا بە فرۆشتنی ئەو مانگە دەستکردە سەردانی مۆسکۆیان کردووە و لە بەهاری ئەمساڵیشدا ژمارەیەک پپسپۆڕی رووسی بە مەبەستی راهێنانی ئێرانیەکان لەسەر کارپێکردن و کۆنتڕۆڵکردنی مانگە دەستکردەکە سەردانی تارانیان کردووە”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو مانگە دەستکردە لە رووسیاوە بەرەو بۆشایی ئاسمان رەوانە دەکرێت و پێدەچێت ئەو بابەتەش ببێتە پرسێکی دیکەی جێی ناکۆکی نێوان واشنتن و مۆسکۆ”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


