
SNN
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرای کرد: “هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین پوچەڵکراوەتەوە”.
بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی ئەمنی: “هێزە ئەمنییەکان لە کێڵگەیەکی ناوچەی زەنبور لە سنووری پارێزگای دیالە دەستیان بە سەر چوار سەکۆی تایبەت بە هەڵدانی موشەک و چوار موشەکی کاتیۆشادا گرتووە”.
راشیگەیاندووە: ” موشەکەکان ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین بکرێن”.
رۆژی چوارشەممەی رابردووش چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کرابوون، کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی تێدایە و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش هێرشکرابوە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
زیاتر لە ساڵێکە هێرشەکانی سەر بنکە سەربازی و نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق چڕبوونەتەوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



