
SNN
کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى تەندروستى لە شارى سلێمانى بەڕێوچوو، بەمەستى ئاگاداربوون لە بارودۆخى کەرتى تەندروستى کێشە و گرفتە تەندروستیەکان لە سنورەکەدا، پاش کۆبونەوەکەش وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “لە کۆبونەوەکەى ئەمڕۆدا گفتوگۆ لە بارەى چەند تەوەرى گرنگ کراوە لە وانە پرسى ڕێکخستنى نەخۆشخانە ئەهلیەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵیان هەروەها چاکسازى کردن لە میلاک و وەزیفەى فەرمانبەراندا و چۆنیەتى ڕێگا پێدان لە بوارى پزیشکیدا و بەدەستهێنانى ناونیشانى پزیشکى،تەوەرێکى دیکەى کۆوبنەوەکەشمان هەڵسەنگاندنى دۆخى کۆرۆنا بوو خوێندنەوەى ڕاپۆرتى 22 هەمین هەفتەى ئەمساڵى وەزارەتى گفتوگۆى لە بارەوە کرا”.
وتیشى”لە ساڵى ڕابردوودا 500 کارمەند و پزیشک بەشێوەى گرێبەست بۆ نەخۆشخانەکان دامەزراوە لە پێناو پڕ کرنەوەى میلاک لە نەخۆشخانەکان بە تایبەت لە بارودۆخى قورسى کۆرۆنادا،لە داهاتوویەکى نزیکدا لە سلێمانى و شارە جیاوازەکانى دیکە چەند پرۆژەیەکى گرنگى تەندروستى ڕادەگەیەنین کە بە هاوکارى خێرخوازان و سەرمایەداران بە سوپاسەوە جێبەجێ دەکرێت”.
سامان به‌رزنجی له‌باره‌ی كه‌می ده‌رمان له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نانه‌كه‌لی له پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “ده‌رمانه‌كانی شێرپه‌نجه سنووردارن بڕه‌كه‌یان دیاری كراوه داواشی له‌كۆمپانیاكانی ده‌رمان كرد كه هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن تاوه‌كو ده‌رمانی توشبوانی شێرپه‌نجه دابین بكرێت”.
له‌باره‌ی نرخی ده‌رمانیش رایگه‌یاند: “نرخی ده‌رمان چاودێری وردی له‌سه‌ره و چه‌ندین ده‌رمانخانه‌ش داخراون، كه سه‌رپێچیان ئه‌نجام داوه، وه به‌دواداچوونیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه چاو‌دێر له‌سه‌ر بازار و ده‌رمانخانه‌كان.
له‌باره‌ی نه‌خۆشی كه‌رووی ڕه‌ش رایگه‌یاند: “ئه‌و نه‌خۆشییه تاوه‌كو ئێستا نه‌بووه‌ته مه‌ترسی و ئامێری تایبه‌تیش هه‌یه بۆ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


