یەکەم ڤاکسینی ئێرانی مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەی وەرگرت

SNN
ڤاکسینی کوڤ ئێران بەرەکەت، لە لایەن وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەوە مۆڵەتی پێبەخشرا.
سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند: “مۆڵەتیان بەخشیوەتە ڤاکسینی کۆڤڤ ئێران بەرەکەت، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بەکاربهێنرێت”.
پێدانی مۆڵەت بەو ڤاکسینە لە کاتێکدایە لە رۆژانی رابردوودا ئەنجامی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر ئاژەڵ تاقیکرایەوە و هێشتا ئەنجامی تاقیکردنەوەی لە سەر مرۆۆڤ رانەگەیەنراوە.
لە ڤاکسینی بەرەکەتدا ڤایرۆسی ناچالاکی کۆرۆنا بەکارهێنراوە، بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگریی لەش لە سەر رووبەڕووبوونەوەی و بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنای نوێ ئامادە بکەن، لەم ڕووەشەوە ڤاکسینە ئێرانیەکە هاوشێوەی سینۆفارمی چینیە.
بڕیارە ئێران مانگانە سێ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی بەرەکەت بەرهەمبهێنێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



