قائيمقاميەتی سلێمانی: تەلارە بازرگانییەکان ناچار دەکرێن درەخت بڕوێنن

SNN
قائیمقامیەتی سلێمانی رايگەياند: “رێکاری یاسایی دەگرينەبەر و تەواوی باڵەخانەو تەلارە بازرگانییەکان ناچار دەکەين بەپێی روبەری بەردەم باڵەخانەکان درەخت بڕوێنن”.
ئەندازیاری تەلارساز گوڵان کامیل سەرۆکی لیژنەی پاراستنی شوێنەوار لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: “تێبینی دەکرێت لەکاتی دروستکردنەوە یان نۆژەنکردنەوەی خانوو و باڵەخانەکانی شەقامی تویمەلیک بەشێکی زۆری درەخت و باخچەکان وشک دەکرێن یان دەبڕدرێنەوە هەربۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست و یاسایی، بۆ ئەو مەبەستە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پسوڵەی سەرپێچیمان داوە بە خاوەنی ئەو باڵەخانانەی کە درەختیان نەڕواندووە و بەردەمی بیناکانیان کردووە بە کۆنکرێت یان بیهارتۆن، لەکاتی پابەندنەبونیان دەدرێن بە دادگا”.
وتیشی “بەشێکی ئەو درەخت و باخچانەی لە شەقامی توی مەلیک دەبینران وشککراون یان بڕدراونەتەوە، بۆیە رێکاری یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو کارانە”.
سەرۆکی لیژنەی پاراستنی شوێنەوار ئاماژەی بەوەش کرد: “ئەو سەوزاییانەی تەنها بۆ جوانکاری روێنراون جێگای درەخت ناگرنەوەو دەبێت بەپێی رێنمایی درەختێک بڕوێنرێت کە باڵای هەبێت و ئەگەری وشکبوونی کەمبێت”.




More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش



