ئەو کەسانە دیاری کران کە دەتوانن ژەمی سێیەمی ڤاکسین لە خۆیان بدەن

کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه له گۆڤاری “Annals of Internal Medicine” بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامێكیان له جه‌سته‌دا چاندووه، سوودی پێویستیان له دوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رنه‌گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆره ده‌رمانێك به‌كارده‌هێنن، تا پارێزگاری له سیسته‌می به‌رگریان بكات.
ئه‌و جۆره ده‌رمانانه واده‌كات مه‌ترسی له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگریان كه‌م ببێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویستیان به ژه‌می سێیه‌می كۆرۆنا هه‌یه.
توێژه‌ران له كۆلیژی پزیشكی له زانكۆی “جۆنز هپكنز” ئاماژه‌یان به‌وه كرد، 30 نه‌خۆش كه ئه‌ندامێكیان له له‌شدا چاندووه، ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدراوه، دوای شیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌نی له‌شیان، ده‌ركه‌وتووه ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌ش كردووه و ئاستی دژه‌ته‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای 67 رۆژ له پێدانی ژه‌می دووه‌م، 15 نه‌خۆش ڤاكسینی “جۆنسن ئاند جۆنسن”، 9 نه‌خۆش ڤاكسینی “مۆدێرنا” و 6 كه‌سیش ڤاكسینی “فایزه‌ر”یان پێدراوه.
توێژه‌ره‌كان به‌ر له‌وه‌ی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كان به‌و نه‌خۆشانه بده‌ن، شیكردنه‌وه‌یان بۆ دژه‌ته‌ن له له‌شی ئه‌و نه‌خۆشانه كردووه، ده‌ركه‌وتووه، 24 له‌وانه ئاستی دژه‌ته‌نیان به‌شێوه‌یه‌ك بووه، كه مایه‌ی شیكردنه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام 6 نه‌خۆش ئاستی دژه‌ته‌نیان نزم بووه.
دوای دوو هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كه، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، كه ئه‌و 6 كه‌سه‌ی ئاستی دژه‌ته‌نیان نزم بووه، به وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌م ئاستی دژه‌ته‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه، 6 نه‌خۆشی دیكه ئاستی دژه‌ته‌نیان به‌رزبووه‌ته‌وه، 2 نه‌خۆش ئاستی دژه‌ته‌نه نزم بووه، 16 نه‌خۆشیش ئاستی دژه‌ته‌نیان شیاوی ئاشكرا كردن نه‌بووه، له دوای ژه‌می سێیه‌میش.
له مانگی نیسانی رابردوو، به‌رپرسانی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه، ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه پزیشكییه‌كان، وه‌ك كۆلیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌خۆشی رۆماتیزم، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاندنی ئه‌ندامی له‌ش و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشی رێخۆڵه بۆچوونیان وایه، كه شیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن به شێوه‌یه‌كی ته‌واو وه‌ڵامی ئه‌وه ناداته‌وه، كه ڤاكسینی كۆرۆنا تا چه‌ند كاریگه‌ر بووه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


