وەزارەتى کار وەڵامى لیژنەیەکى پەرلەمانى کوردستان دەداتەوە

0
661
زیندانێك له‌ عێراق | فۆتۆ: AP

SNN

بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانی وەڵامى راپۆرتێکى لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکیکردن لە مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستانی دايەوە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵايەتی لە راپۆرتێکدا، داتای راپۆرتەکەى لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکى لە مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى ژمارەى زۆرى سزادراوان لەناو چاکسازییەکان رەتدەکاتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە: “لە ئێستادا لە چاکسازی گەورانی سلێمانی زۆرترین ژمارەی سزادراو لە یەک هۆڵ (18) سزادراوە و لە چاکسازی گەورانی دهۆکیش زۆرترین ژمارەی سزادراو لە یەک هۆڵدا (28) سزادراوە کە ئەوەش لەبەر زۆری ژمارەی سزادراوانە”.

راشيگەياند: “سزادراوان پۆلێن کراون بە پیێ ئەو ماددەيەی سزادراو لەسەری حوکم دراوە ،بەو پێیەی کە سزادراوێک کە بە پیێ مادەی کوشتن سزادرا بێت لە کەرتێکی جودا لە سزادراوانی تر دائەنرێن و هەروەها ئەو سزادراوانەی کە بە پیێ یاسایی ماددە هوشبەرەکان حوکم ئەدرێن لە کەرتێکی جیاواز و ئەوانەی بە پیێ مادەی تیرور حوکم ئەدرێن لە کەرتێکی جودا لە سزادراوانی تر دائەنرێن بەهەمان شێوەش سەبارەت بەو سزادراونەی کە لەسەر تاوانی سێکسی و دزی و تاوانی ديکە سزا ئەدرێن پۆلێن کراون بە شێوەیەک کە تێکەلاوی روو نەدات ،واتا هەر پولین کردنەکە لەسەر جۆری تاوانەکەیە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this