
SNN
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەهێزی گەرما ویلایەتەکانی رۆژئاوای ئەمریکا-ی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
خزمەتگوزاری کەشناسی ئەمریکا، هۆشداری لەوەدا ئەو شەپۆلە بەهێزەی گەرما کە رۆژئاوا و باشووری وڵاتی گرتووەتەوە مەترسی ئەوەی هەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدان، هەروەها لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا کە زۆرترین کاریگەری شەپۆلی گەرماکەی لەسەرە “دۆخی لەناکاو” راگەیەندراوە.
لەو بارەیەشەوە گاڤین نێوسەم پارێزگاری کالیفۆڕنیا رايگەياندووە: “پلەی گەرما لە ناوەندی ویلایەتەکەدا گەیشتوەتە 43 پلە و ئەمەش مەترسی لەسەر سیستمی کارەبا دروستکردووە هەربۆیە دۆخی لەناکاو لەو ویلایەتەدا راگەیەندراوە”.
پارک ویلیامس زانای کەشناسی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا، لەو بارەیەوە لێدوانێکی بۆ کەناڵی “CNN”دا باسی لە وشکەساڵی ناوچەکە کرد و رایگەیاند: “شەپۆلێکی زۆر بەهێزی گەرما لە ناوچەکانی رۆژئاوایە، بەهۆی وشکی زەویشەوە رەوشەکە تابێت خراپتر دەبێت. ئەگەر هەیە هەتا کۆتایی هاوین 5-4شەپۆلی گەرمای بەهێزی لەمشێوەیە ببینین”.
جگە لە کالیفۆڕنیا لە ویلایەتەکانی ئاریزۆنا، ئوتا، مۆنتانا و ئیداهۆ پلەی گەرما گەیشتووەتە بەرزترین پلەی رۆژانە و مەترسی ئەوەش هەیە کە لە کۆتایی هەفتەدا شەپۆلی گەرماکە بگاتە ئاستێکی مەترسیدار.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



