
ئیبراهیم ڕەئیسی
SNN
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند چەند مانگێک لەمەوبەر ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، لایەنە کوردییەکانی لە بەغدا بینیووە و پێی وتوون کە “نابێت رێگەبدەن کەسانی داواکراو لە ئێران بۆ هەرێم هەڵبێن و بیکەنە پەناگە”.
نازم دەباغ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی: “ڕەئیسی ورد و درشتی کێشەکانی هەرێم و عێراق ئاگادارە، هەڵبژاردن کارناکاتە سەر گۆڕینی سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق و هەرێم، چونکە پەیوەندی ئێران لەگەڵ کورد، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە.”
سەبارەت بە ڕاسپاردەکانی ڕەئیسی بۆ لایەنە کوردیەکان کە چەند مانگێک لەمەوبەر لەبەغدا پێیداون، نازم دەباغ وتی”ڕاسپاردەکان پەیوەندیان بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەکانی ئێرانەوە هەبووە، هەروەها وەفدە کوردیەکەی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە گلەییەکانی ئێران ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی کۆمەڵێک خەڵک لەدادگای ئێران داواکراون و هەڵدێن بۆ عێراق و هەرێم و جێگیردەبن، پێویستە هاوکاری هەبێت تا کەسانی تاوانبار نەتوانن هەرێم بکەنە پەناگەی خۆیان.”
دەربارەی ڕای ئێران لەسەر هەوڵی لایەنە کوردیەکان بۆ دانانی دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم وتی”ڕای تایبەتی ئێرانم لانییە، بەڵام تێگەیشتنی خۆم وایە، ئێران لەگەڵ ئەوەدایە، هەرێم وەکو بەشێک لەعێراق، دەستورەکەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری عێراق نەبێت.”
دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ئیبراهیم رەئیسی دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


