
SNN
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 3.2 ملیار دۆلار وەگەڕ دەخات بۆ گەشەپێدانی حەبی دژە ڤایرۆس بۆ کۆرۆنا و ڤایرۆسەکانی تری کە دەشێن ببنە هۆی پەتای نوێ.
ئەنتۆنی فاوچی پسپۆڕی باڵای نەخۆشییە درمییەکانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئەم هەوڵەی وەکو دەستپێشخەرییەکی نوێ بە ناوی بەرنامەی دژەڤایرۆس بۆ پەتاکان راگەیاند.
بەرنامەکە پشتگیری توێژینەوە دەکات بۆ گەشەپێدانی دەرمانی نوێ بۆ چارەسەر کردنی نیشانەکانی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شیانی ڤایرۆسە مەترسیدارەکانی تر دێنە ئاراوە.
حەبی کۆرۆنا لە ئێستادا لە قۆناغی گەشەسەندندایە و دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2021 بچێتە بواری بەکارهێنانەوە، ئەگەر تاقیکردنەوە پزیشکییەکان سەرکەوتوو بن.
هاوکارییە داراییەکان تاقیکردنەوەکان خێراتر دەکات و پشتیوانیش بۆ لێکۆڵینەوەکان، بەرهەم هێنان و دروستکردنی دەرمانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە زیاد دەکات.
کۆمپانیاکانی دەرمانسازی ئەسترازێنيکا، فایزەر و ڕۆچ لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە تاقیکردنەوەکان بۆ حەبی دژە ڤایرۆس.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



