
SNN
ئەنساڕولئیسلام کە رێکخراوێکی چەکداری سەلەفی و جیهادی کوردین، ئێستا هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان، رێکخراوێکی دیکەی جیهادیش دەیەوێت رێگری لێبکات.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بە سوودوەرگرتن لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەو رێکخراوە تیرۆرستییە، زانیاری نوێ لەسەر ئەو گروپە چەکدارییە دەخاتەڕوو، کە نزیکەی شەش ساڵە لە سوریا چالاکن.
ئەو سەرچاوانە باس لەوەدەکەن، ئەو باڵای ئەنسارولئیسلام کە لە ساڵی 2015ەوە لە سوریا دروستکراوە، رەتیدەکەنەوە لە دەرەوەی خاکی سوریا شەڕبکەن، وتوشیانە کە پشتگیری لە رێکخراوی قاعیدە و هیچ چالاکی و هێرشێکی ئەو رێکخراوە ناکەن، هاوکات ئەنسارولئیسلام هەوڵیداوە دەستوەرنەداتە کاروباری هاووڵاتیان لەو ناوچانەی کە دەسەڵاتی تیایدا هەیە و دەڵێت “لە ئێستادا تەنیا شەڕی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا دەکەین”.
لە ئێستادا گروپی چەکداری بەرەی تەحریر شام رووبەڕووی ئەنسارولئیسلام دەبێتەوە، هەوڵدەدات فراوانخوازی ئەو رێکخراوە لەناو سوریا رابگرێت ئەوەش لە رێگەی بەدیلگرتنی سەرکردەکانی ئەنسارولئیسلام، هاوکات رێگری لە سەرچاوەی داهاتی ئەو رێکخراوە دەکات کە لەژێر ناوی “زەکات و هاوکاری” لە خەڵکی کۆدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی نزیک لە ئەنسارولئیسلام کە قسەیان بۆ میدیا ئەمریکیەکە کردووە، تەحریر شام لەلایەن تورکیاوە داوایلێکراوە کە کۆتایی بە ئەنسارولئیسلام بهێنێت لە خاکی سوریا، تەحریر شام ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە و دەڵێت “ئێمە لەژێر فەرمانی تورکیادا نین”.
بەگوێرەی شرۆڤەکاران، ژمارەی چەکدارانی رێکخراوی ئەنسارولئیسلام لە سوریا کەمە و نزیکەی 250 چەکدار دەبێت، ئەو رێکخراوە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژئاوا دژی هێزەکانی سەر بە حکومەت شەڕدەکەن و چەکی سوکیان پێیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


