خوێندنی باڵا: لە یەکی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە

SNN
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای دهكات، وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانی هەیە لە 1ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاوێتە دەست بە پرۆسەی خوێندن بکاتەوە، ئهوهش دهخاتهڕوو، لە ساڵانی داهاتوودا گۆڕانکاری لە میکانیزمی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت.
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبوونهوه، دوای کۆبوونەکە عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەكه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، “وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانی هەیە لە 1-9-2021 دەست بە پرۆسەی خوێندن بکاتەوە بە جێبەجێکردنی سیستمی ئاوێتە”.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی وتیشی: پێشنیازە یاسایەکیان بۆ هەمواری یاسای زانکۆ تایبەتەکان ئامادەکردووە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستەش بۆچوونی “وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک لایەنی جێبەجێکار لەبەرچاودەگیرێت” و کاری رژدی لەسەر چارەنووسی سێ یەکەمەکان و وانەبێژانی خوێندنی باڵا و گرێبەست دەکرێت بۆ ئەوەی بە مافەکانیان بگەن، “ئەوەش دوای ئەوەی بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت”.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد، “داوامان لە وەزارتی خوێندنی باڵا کردووە پێدانی مۆڵەتی خوێندن فەرمانبەرانی گرێبەستیش بگرێتەوە و لە کۆبوونەوەی داهاتوویشدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەین بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست، کە ژمارەیان 26 هەزار فەرمانبەرە لە هەموو وەزارەتەکان لەو ئیمتیازە سوودمەندبن”.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا سەبارەت بە میکانیزمی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان، وتی: “ئێمە و وەزارەتی خوێندنی باڵا پێمانوایە سیستمی وەرگرتنی ناوەندی بگۆڕدرێت و ئەو سیستەمە لەگەڵ جیهانی مۆدێرن ناگونجێت” بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرۆکایەتیی شاندێک دەکات بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە وەربگرن. رەنگە نەتوانن بۆ ئەمساڵ ئەم سیستمە بگۆڕن، بەڵام پشتیوان بە خودا بە هەوڵ و توانای هەموو لایەک بۆ ساڵانی داهاتوو 100٪ ئەو سیستمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


