زیاد جەبار هۆکارەکانی دواخستنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

زیاد جەبار
SNN
بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی لەماوەی 30 رۆژ جارێكدا تەنها چەند مانگێكی خایاندو لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردوودا دووبارە دواكەوتنی مووچە سەریهەڵدایەوەو بەشێكی زۆری مووچەخۆران دوای زیاتر لە 40 رۆژ مووچەیان وەرگرتن و دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاریش تا كۆتایهات 15 رۆژی خایاند، بۆ ئەم مانگەش تا ئێستا لیستی دابەشكردنی مووچە رانەگەیەنراوەو نازانرێت كەی مووچە دابەشدەكرێت.
لەوبارەیەوە زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەلەمانی كورستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: بڕیاری پاشەكەوت و لێبڕین و دواكەوتنی مووچە پشتی بەیاسا نەبەستووە و بەبڕیارو رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بوەو سەرجەمیان نایاسایی بوون.
وتیشی: لەئێستادا قەیرانی دارایمانە تێپەڕاندووە، لەبەرئەوەی یەكەم سەرچاوەی داهاتیش نەوتە رۆژانە حكومەتی هەرێم بەڕەسمی 460 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، نرخی نەوت بەرزە و دۆلاریش بەهاكەی بەرزەو بەهۆیەوە حكومەتێكی هەرێم لەڕێی گۆڕینەوەی داهاتی نەوتەوە كە دۆلارە بەدینار بڕێكی زۆر پارەی دەستدەكەوێت، هەروەها عێراقیش بڕیاریداوە 200 ملیار دینار بنێرێت، بۆیە ئێستا قەیرانی دارایی تێپەڕیوەو كاتی لێبڕین لە مووچە نەماوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی وەزیران ساڵی ڕابردوو رۆژی 23ی 6ی 2020 بڕیاریدا مووچە بەلێبڕینەوە دابەشبكات و تائێستاش بەردەوامەو مووچەی چەندجارێكیش دابەشكردنی مووچە بەلێبڕینەوە دواكەتووە.
بەپێی بەڵێنەكەی سەرۆكی حكومەت دەبوایە سبەینێ كە 25ی مانگە دەبوایە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەستیپێبكردایە، بەڵام تائێستا لیستی دابەشكردنی مووچە رانەگەیەنراوەو نازانرێت مووچەی ئەم مانگەی كەی دابەشدەكرێت، لەگەڵ ئەوەی كە سبەینێ رۆژی هەینیەو پشووە، بەڵام پێشتر رۆژانی هەینی و پشووش مووچە دابەشدەكرا.
هەر بەپێی زانیارییەكان بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% پلە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


