
SNN
جینین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لە میانی سەردانیدا بۆ شاری کەربەلا، سەردانی ماڵی چالاکوانی خۆپیشاندانەکان، ئیھاب جەواد وەزنی کرد کە مانگی رابردوو لە شاری کەربەلا باشووری عێراق کوژرا.
جینین ھێنیس پلاسخارت لە میانی سەردانەکەیدا سەرهخۆشی خۆی بە خانەوادەی ئیهاب جەواد وەزنی گەیاند و ھەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیشی بۆ برەودان بە لێپێچینەوە لەو پەلامارانە خستەڕوو کە چالاکوانە سیاسی و مەدەنییەکان لە عێراق دەکەنە ئامانج.
پلاسخارت ھەروەھا جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە تاوانباران دەبێت بەسزای خۆیان بگەن.
رۆژی نۆی ئایاری رابردوو، چالاکوانی خۆپیشاندانەکان، ئیهاب جەواد وەزنی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوه لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری کەربەلا کوژرا.
هەر لە سەردانەکەیدا پلاسخارت لەگەڵ ناسف جاسم خەتابی پارێزگاری کەربەلا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دڵنیابوون له لێپێچینەوە لەو تاوانانە کرد کە دژبە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیی ئەنجام دەدرێن.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش



