
SNN
جارێکی تر وەزاەتی تەندروستی ئیسرائیل فەرمانی کرد بە زۆرەملێ بوونی بەستنی دەمامک لەو وڵاتە، ئەمەش پاش ئەوەی مانگی رابردوو سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنا راگەیەنرابوو.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند: “پێویستە لەمڕۆوە هاوڵاتیان لە شوێنە داخراوەکان و ئەو شوێنە کراوانەی قەرەباڵغن دەمامک بەکاربهێنن”.
دوای ئەوەی زۆرینەی هاوڵاتیانی ئیسرائیل ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبوو، مانگی رابردوو کۆتایی بە بەکارهێنانی دەمامک لەو وڵاتە راگەیەنرا و ژیان ئاسایی کرایەوە.
بڕیارەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک لە خوێندکاران لە هەردوو شاری بنیامنا و مودیعین تووشی کۆرۆنا بوون.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری تووشبوونی ئەو خوێندکارانە بۆ باوکی یەکێک لە خوێدکارەکان دەگەڕێتەوە کە دوای تووشبوونی بە کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی گەڕابوەوە بۆ ئیسرائیل.
لەئێستادا شاری بنیامینا کەرەنتین کراوە و لە چەند شارۆچکەیەکی وەک کفارسەبا، رەملە و هرتسلیا چەندین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
41 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
41 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



