سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: 822 كۆمپانیا لەبواری نەوتدا لە هەرێم كاردەكەن و گەندەڵییەكی زۆری تێدایە

زیاد جەبار
SNN
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: “داهاتی نەوت شەفاف نییە و زیاتر لە 70% پارەی فرۆشی نەوت بۆ كۆمپانیا و قەرزەكان دەڕوات”.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندوە: “لەئێستادا 822 كۆمپانیا لەبواری نەوتدا لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كە هەدەردان و گەندەڵییەكی زۆری تێدایە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گرێبەستەكاندا بچێتەوە”.
وتیشی: “ڕۆژانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت بە پارەیەكی زۆر دەفرۆشت و 70% پارەی فرۆشی نەوت بۆ كۆمپانیا و قەرزەكان دەڕوات و پێویستە حكومەت پێداچوونەوە بە داهاتی نەوت بكات، چونكە شەفاف نییە، بۆ نموونە مانگی ڕابردوو تەنها 300 ملیۆن دۆلار چووەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم”.
زیاد جەبار ئاماژەی بەوەشدا، كە “پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی لە سەرچاوەكانی داهات بە تایبەتی داهاتە نەوتییەكان بكات”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



