
SNN
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: سێ درۆن بەر خانوو هاووڵاتییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە”.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن “فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاووڵاتییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە.
دەشڵێت: خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە.
جێی باسە دروشمی “السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء” لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە.
لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



