” لە 11 ساڵدا زیاتر لە 14 هەزار كەس لە سوریا بە ئەشكەنجە گیانیان لەدەستداوە”

SNN
تۆڕی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە میانی جەنگی ناوخۆی سووریادا كە پێی ناوەتە ساڵی 11هەمینەوە بەلایكەم 14 هەزار كەس لەژێر ئازار و ئەشكەنجەی هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەددا گیانیان لەدەست داوە.
تۆڕی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بەبۆنەی رۆژی هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ ئەشكەنجەدراوان” راپۆرتێكی لەبارەی ئەشكەنجەدراوانی سووریا بڵاو كردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتە لەگەڵ راپەرینی گەلی سووریا لە ئاداری 2011 تاكوو ئێستا 14 هەزار و 338 كەس لەژێر ئازار و ئەشكەنجەی هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەددا گیانیان لەدەست داوە كە 173یان منداڵ و 74یان ژن بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، رژێمی ئەسەد بە درێژایی ماوەی جەنگی ناوخۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار سووری دەستبەسەر كردووە و ئازاری داون و تاكوو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 132 هەزار كەسیشیان نادیارە.
لە راپۆرتەكەدا بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە رژێم رێگە نادات ئەو كەسانە دادگایی بكرێن كە ئەشكەنجەی دەستبەسەركراوانیان داوە، باس لەوە كراوە كە هەرچەند رژێم لە 2ی ئایاری 2021 لێبوردنی گشتی دەركردووە، كەچی لە ماوەی ئەم حەوت هەفتەیەی دواییدا 159 كەسی دەستبەسەر كردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


