عێراق: 144 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون و 92 كه‌س چاكبوونه‌وه

جێبه‌جێكردنى رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له عێراق: فۆتۆ: Photo: Hussein Faleh / AFP
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان 144 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون، 92 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و سێ كه‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد: 144 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 115 حاڵه‌ت له به‌غدا، چوار حاڵه‌ت له به‌سره، نۆ حاڵه‌ت له واست، 16 حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا، سێ حاڵه‌ت له موسه‌ننا، حه‌وت حاڵه‌ت له سلێمانى”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشانى كۆرۆنا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “92 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 64 كه‌س له به‌غدا، 10 كه‌س له به‌سره، چوار كه‌س له بابل، نۆ كه‌س له موسه‌ننا، یه‌ك كه‌س له زیقار، چوار كه‌س له هه‌ولێر”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه دوو كه‌س له به‌غدا و كه‌سێك له دیاله كۆچى دواییان كردووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى كۆى گشتى ئاماره‌كانه‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “تا ئێستا 3 هه‌زار و 404 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 218 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، 123 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 63 كه‌یسى چالاكیش بوونیان هه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


