
رانییە
SNN_محەمەد مستەفا
گەنجێکی قەزای رانیە بەهاوکاری خێرخوازان و بەشێک لە دووکاندارەکانی بازاڕی قەزاکە ، لە پڕۆژەیەکی خێزخوازیدا جل و بەرگی جەژن بێ بەرامبەر بۆ کەسانی هەژار و کەمدرامەت دابین دەکات.
محەمەد تەها قادر، دانیشتوی رانیەیە ، هەر لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان بڕیارمدا بە هاوکاری خێزخوازان و بەشێک لە دوکاندارەکانی رانیە، هاوکاری کەسانی هەژار و کەمدەرامەت بکەین و بۆ ئەوەی بتوانین بۆ جەژنی رەمەزان جل و بەرگیان بۆ دابین بکەین .

پڕۆژەکە پێک دێت لە دوو بەش، بەشێکی پڕۆژەکە له تەنیشت دوکانەکەی خۆمەوەیە ، کە بڕێکی زۆر و جلو بەرگمان ئامادەکردووە بۆ هەژاران، بەشێکی تری پڕۆژەکەش ئەوەیە کاتێک هەژاران دێنە لامان گەر جل و بەرگەکەی لای ئێمەیان بەکەڵک نەهات، دەیانێرینە چەند دوکانێک لەوێ جل و بەرگ هەڵدەگرن و دواتر خێرخوازان پارەی ئەو جل و بەرگانە دەدەنە دوکاندارەکان .

تا ئێستا لە رێگەی هەردوو بەشی پڕۆژەکە توانیویانە هاوکاری 150 کەسی هەژار و کەم دەرامەت بکەن و لە تواناشیاندایە تا هاتنی جەژن هاوکاری 100 کەسی تر بکەن ،هاوکاریەکانیش بریتین لە جلو بەرگ و پێڵاو بۆ پیاوان و منداڵان و ژنان .

دواکەوتنی مووچە کاریگەری خراپی کردۆتە سەر ژیانی مووچە خۆران، بەشێک لەو کەسانەی هاوکاریمان کردوون خێزانی مووچە خۆرانبوون.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
57 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
57 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



