دژی دواکەوتنی مووچەکانیان مامۆستایان و فەرمانبەرانى ڕانیه گردبوونەوە

گردبوونهوهى مامۆستایان و فهرمانبهران له رانیه | فۆتۆ: محهمهد مستهفا
SNN – محەمەد مستەفا
له دژی دواکەوتنی مووچە و دەستگیرکردنی مامۆستایانی دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانبەران و مامۆستایان لە ڕانیه گردبوونەوە.
لە بەیاننامەیەکدا نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەران رایگەیاند: “دوای 30 ساڵ لە حکومڕانی کوردی هێشتا حکومەتی کوردی نەیتوانیوە مافی مووچەخۆرانی خۆی دەستبەربکات، سەرەڕای ئەوەش کاتێک فەرمانبەران و مامۆستایان داوای مافەکانییان دەکەن شکۆیان دەشکێنرێت هاوشێوەی رووداوەکەی شاری دهۆک”.
لە بەیاننامەکەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ڕانیهدا باس لەوەشکراوه: “لە بەردەوام بوونی ئەم دۆخەدا چیتر مامۆستایان و فەرمانبەران ئەم دۆخە قبوڵ ناکەن و هەڵوێستی توند وەردەگرن و دەڕێژنە سەرشەقامەکان و بایکۆتی دەوام دەکەن”.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی رانیە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووه: “پێویستە حکومەتی هەرێم بێتە سەرخەت و چارەسەری بەپەلەی ئەم دۆخە بکات، چونکە گوزەرانی فەرمانبەران لە ئاستێکی زۆر خراپ دایە و سەدان کارەساتی کۆمەڵایەتی و ئابووری خێزانەکانی لێ دەکەوێتەوە”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



