
سمیدیۆ-پیانیچ- دیچیلۆ
SNN Sport
بە پێی زانیاری رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس رێککەوتنی سەرەتاییان کردووە لە نێوان سیمیدۆ و پیانیچ و دی چیلۆ.
رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، رێککەوتنەکە بە شێوەیەک کراوە یانەی یۆڤانتۆس 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ دیچیلۆ و پیانیچ بە یانەی بەرشەلۆنە دەدات لە پێناو بە دەستهێنانی سیمیدۆی بەرگریکاری لای راستی یانەی بەرشەلۆنە.
سیمیدۆ بڕیاریداوە یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و چەند یانەیەکیش لە ئێستادا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن،بەڵام بەرشەلۆنە دەیەوێت گۆڕانکاری لەگەڵ ئەم 2 یاریزانەی یانەی یۆڤانتۆس پێبکات و رۆژنامەنووسەکانی ئیسپانیاش بە گۆڕینەوەیەکی سەرکەوتووی یانەی بەرشەلۆنەی دەزانن.
سیمیدۆ ئەم وەرزە وەکو یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە، ئەوەش وای لەو یاریزانە کردووە بیر لە چوون لە یانە کەتەلۆنیەکە بکاتەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
43 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
43 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



