“چاره‌نوسی 200 ملیارەکەی به‌غدا بۆ هه‌رێم دیارنییه‌و ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ڕێککەوتنی لەسەرنەکراوە”

دکتۆر بەختیار شاوەیس
SNN
وته‌بێژى فراكسیۆنى یه‌كێتى ئاشكرایده‌كات چاره‌نوسی 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم دیارنییه‌و ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ڕێککەوتنی لەسەرنەکراوە، ده‌شڵێت:”بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناردنی 200 ملیارەکە لەلایەن نوێنەران و بەرپرسانی کوردەوە به‌شێکی زۆریان ئه‌جێندای حیزبییه”، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “ته‌نانه‌ت دوێنێش وه‌زیرى دارایی ڕازیی نه‌بووه به‌ناردنى پاره‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان”.
د.بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندنه‌بێت به‌جێبه‌جێکردنی هه‌رسێ بڕگه‌که‌ی ماده‌ی (11)، به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی عێراق پاره نانێرێت به‌و 200 ملیاره‌شه‌وه”.
ئه‌وه‌شى وتووه:”ناردنى پاره‌كه بۆ هه‌رێم قورسه‌و پێشبینی ناکه‌م ئه‌م هه‌فته‌یه پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت”.
وته‌بێژه‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه، “پێموایە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ش لەلایەن نوێنەران‌و بەرپرسانی کوردەوە به‌شێکی زۆریان ئه‌جێندای حیزبییه، هه‌ندێکیشیان له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی حزبه‌که‌یانه‌وه ئه‌مانه بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا نوێنه‌ری کورد ده‌بێت حه‌ق و ڕاستگۆبێت و ئه‌وه‌ی که هه‌یه بیڵێت”.
جەخت دەکاتەوە، “له‌ڕاستیدا ئه‌م 200 ملیاره چاره‌نوسی دیارنییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی خۆی له‌کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ڕۆژی 16ى 6ى 2021 بڕیاری له‌سه‌ردرابوو خودی وه‌زیری دارایی له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌نگی له‌سه‌رنه‌دابوو، بەپێی یاسا پێویسته وه‌زیری دارایی واژۆبکات له‌سه‌ر ته‌مویلکردنی پاره بۆ هه‌رێم یان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌کی عێراق”.
ده‌شڵێت:”دوێنێش کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوه به‌هه‌مانشێوه له‌کۆبونه‌وه‌که وه‌زیرى دارایی ڕێگریکردوه‌و ڕازینه‌بوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێردرێت كه ئایا وه‌کو سولفه‌یه یان وه‌کو هه‌ر شتێکی تره”.
باسى ناڕه‌زاییه‌كانى وه‌زیرى داراییشى كرد‌و وتى:”له‌به‌رئه‌وه ڕازی نییه پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه شتێکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی عێراقیدا نییه، له‌هه‌مانکاتدا ڕێککه‌وتنیش نه‌کراوه له‌نێوان هه‌ردولادا، واته ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا نییه و به‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی ئه‌م ئیشه کراوه، کازمی ویستویه‌تی هاوکاریه‌کی هه‌رێم بکات، تا جۆرێک له‌ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌بێت له‌به‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام وه‌زیری دارایی که به‌رپرسه‌و ئه‌و ته‌نها ده‌توانێت پاره‌که ڕه‌وانه بکات له‌وه ده‌ترسێت که واژۆی بکات و دواجار ڕووبه‌ڕووی یاسا ببێته‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، لیژنه‌كانى نه‌زاهه‌و دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاشكاوانه له‌یه‌كه‌م ڕۆژى بڕیاره‌كه‌ى كازمیه‌وه ڕایانگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێم بنێرێت ئه‌وا مه‌له‌فی له‌سه‌رده‌که‌نه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی دادگاى ده‌که‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


