پەرلەمانتارێک: بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلارتوانای كڕین لە %22 كەمیكردووە

دینار و دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، “بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە، حكومەتی عێراق بڕی 22 ترلیۆن دینار قازانجی كردووە، بەڵام لەبەرامبەردا هاووڵاتیان بە ڕێژەی لە %22 توانای كڕینی پێداویستیان كەمیكردووە”.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا عێراق هیچ گرفتێكی نەبوونی سیولەی نییە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە نەختینەی سیولە لە بانکی ناوەندی بەڕێژەی لە %6 زیادیكردووە، بۆیە ئەوەی لە بارەی دروستبوونی قەیرانی دارایی بەهۆی نەبوونی سیولەوە باسی لێوە دەكرێت لەلایەن هەندێك لە پەرلەمانتارانی عێراقەوە بە بێ زانیاری بڵاودەكرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “كاتێك نرخی نەوت لە ئاستێكی زۆر نزمدا بوو لە ساڵی ڕابردوودا، بەڵام حكومەتی عێراق ڕووبەڕووی هیچ گرفتێكی ئەوتۆ نەبوویەوە و مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشكرا، لە ئێستاشدا ئابووری عێراق بوژانەوەیەكی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە و یەدەگی دراوی بیانی و ئاستی هەناردەی نەوت زیادیانكردووە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “لە بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، حكومەت سودێكی زۆری بینی بە جۆرێك زیاد لە 22 تریلیۆن دینار بۆ داهاتی عێراق زیادیكرد، بەڵام لە بەرامبەردا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك و پێداویستیەكانی هاووڵاتیان، توانای كڕین لەلایەن هاووڵاتیانەوە بۆ لە %22 كەمیكردووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


