بڵاوبوونهوهى مار له كهناراوهكانى دوكان و زێى بچوك مهترسى دروستكردووه

وێنهى مارێك له كهناراوهكانى زێى بچوك | فۆتۆ: محهمهد مستهفا / SNN
SNN – محەمەد مستەفا
ماوەی هەفتەیەکە رێژەیەکی زۆری مار لە قەراغی دەریاچەی دووکان و زێی بچوک بڵاوبوونەتەوە و پۆلیسی ژینگەی ڕاپەڕین-یش، “داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن له نزیكبوونهوه لهو كهناراوانه”.
رائید بێستون عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “هۆکاری زۆربوونی مار لە قەراغەکانی دەریاچەی دوکان و زێی بچوک دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە و زێی بچوک، بەجۆرێک ئاوەکە چووەتە ناو لانەی مارەکان و ئەوانیش لە دەوری قەراغی ئاوەکان بڵاوبوونەتەوە، ئەم حاڵەتەش لە چەند ساڵی پێشووتردا بوونی هەبووە”.
وتیشی: “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان بەهۆی پێوەدان و بڵاووبوونەوەی ئەو مارانە تۆمار نەکراوە، بەڵام پێویستە هاووڵاتیان بۆ پاراستی گیانی خۆیان لەو مارانە لە قەراغی ئاوی دەریاچەی دوکان و زێی بچوک نزیک نەبنەوە”.
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لهبارهى رێكارهكانیان بهرامبهر ئهو مارانه بۆ پاراستنى هاووڵاتیان ئهوهشى خستهڕوو: “ئێمه وەک پۆلیسی ژینگە لەگەڵ کوشتن و لەناوبردنی ئەو مارانەدا نین، چونکە دەبێتە هۆی شێواندنی ژینگە، ئەوەی پێویستە ئەوەیە کە هاووڵاتیان خۆیان بە درووبگرن لە سەردانی کردنی ئەو ناوچانەی کە ئەو مارانەی تێدا بڵاوبوونهتەوە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



