
ئیناس جونێدی- سامان موحه‌مه‌د- كه‌نعان ئیسماعیل
سه‌نگه‌ر زرار-SNN Sport
له‌شارى هه‌ولێر هه‌ر سێ تیپى پایسكلسواریی كوڕانى یانه‌كانى هه‌ولێر و كۆیه و كچانى یانه‌ى برایه‌تى له‌شه‌قامى 120 مه‌ترى شاره‌كه مه‌شق ده‌كه‌ن، كه‌چى به‌بڕیارى یه‌كێتى پایسكلسواریی كوردستان شه‌قامه‌كه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه و ئه‌وانیش له‌و بڕیاره ناڕازین و گله‌یی و قسه‌ى خۆیان هه‌یه.
پاش ئاسایبوونه‌وه‌ى بارودۆخى شاره‌كانى كوردستان به‌شێك لهتیپ و وه‌رزشكاران ده‌ستیان به‌مه‌شق و راهێنان كردووه‌ته‌وه، له‌وانه تیپه‌كانى پایسكلسواریی، كه‌چى بهبڕیارێكى یه‌كێتى پایسكلسواریی كوردستان كه پێش زیاتر لە 2 مانگ ده‌رچووه و به‌نوسراوى فه‌رمی یانه‌كانى لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه، تكا له‌یانه‌كانى سنوورى شارى هه‌ولێر كراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگاى 120 مه‌ترى له‌شارى هه‌ولێر بۆ مه‌شق و راهێنان و پێشبڕكێكان به‌كارمه‌هێنن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى رووداوى هاتووچۆ و پێكدادان به‌پێى رێنماییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) قسه‌ى له‌گه‌ڵ كوڕ و كچه پایسكلسوارێكى یانه‌كانى كۆیه و برایه‌تى و ئه‌ندامێكى یه‌كێتى پایسكلسواریی كوردستان كرد و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه باسیان له‌م رێگرییه و هۆكاره‌كانى كرد:-
“ئه‌گه‌ر رێگاى 120 مه‌ترى له‌ئێمه دابخرێ، مه‌شقه‌كانمان تێكده‌چێت”
*ئیناس جونێد-ى كاپتنى تیپى پایسكلسواریی كچانى یانه‌ى وه‌رزشی برایه‌تى ده‌رباره‌ى ئه‌م بڕیاره قسه‌ى بۆ كردین و وتى:” ئاگاداری بڕیاره‌كه نیم و ئێستا زانیومه، چونكه ئێمه به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه‌كردن زیاتر له2 مانگه له‌ماڵه‌وه به‌ئامێرى (رۆڵه) كه پایسكلى له‌سه‌ر جێگیر ده‌كرێ، مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێگاى 120 مه‌ترى له‌ئێمه دابخرێ، مه‌شقه‌كانمان تێكده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌و رێگایه فراوان و گونجاوتر نییه بۆ ئێمه‌ى وه‌رزشوانان، بێگومان رێگاى 120 مه‌ترى له‌ڕێگاى مه‌سیف زۆر فراوانتره، ئه‌وێ زۆر ته‌سكه و جه‌نجاڵه و ماوه‌كه‌شى كورته و به‌كه‌ڵكى مه‌شقى رۆژانه‌مان نایه‌ت و رێگه‌كانى به‌ستۆره بۆ هه‌ناره و داره بزمارهش له‌ئێستادا بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كانمان گونجاو نییه، چونكه تاسه و چاڵ و چۆڵى زۆر تێدایه و زۆربه‌ى تێكچووه و زۆر ناخۆشه، بهرشاستى نازانم بۆچى رێگاى مه‌سیف قه‌ده‌غه نه‌كراوه كه‌چى رێگاى 120 مه‌ترى قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر رووداوى هاتووچۆ بێت، یان جه‌نجاڵى رێگاكه بێت، رێگاى مه‌سیف-یش رێگایه‌كى جه‌نجاڵه و رووداوى زۆرى لێ رووده‌دات”.

“نابێ شه‌قامه‌كانمان به‌سه‌ردا دابخرێت، چونكه هیچ شوێنێكى تر‌ى گونجاو شك نابه‌ین”
*سامان موحه‌مه‌د/ یاریزانى تیپى پایسكلسوارى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه له‌باره‌ى داخستنى رێگاكه و كاریگه‌رییه‌كانى قسه‌ى بۆ كردین و وتى:” بۆ ئێمه‌ى پایسكلسواران باشترین رێگا 120 مه‌ترییه و رێگایه‌كى زۆر گونجاوه، شهقامهكانى پان و به‌رینه ، تاسه‌ى تێدا نییه، رێگاى مه‌سیف بۆ ئێمه ئاساییه، به‌ڵام ته‌سك و جه‌نجاڵه و گونجاو نییه و مه‌ترسیی زۆره و به‌كه‌ڵكى مه‌شقكردن نایه‌ت، رێگاى ترمان هه‌یه له‌وانه هه‌ناره و داره بزماره هه‌مووى تێكچووه، ئه‌وه بڕیارێكى قورسه كه ئه‌م رێگایه‌مان لێ قه‌ده‌غه كراوه و كاریگه‌رى له‌سه‌رمان ده‌بێت، یاریزان پێویسته خۆى به‌باشى ئاماده‌بكات بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان و ئێمه‌ش بۆ مه‌شق و ئاماده‌كاریى زۆر پێویستمان به‌و رێگایه هه‌یه، تاكه رێگایه كهدڵمان پێى خۆشه و زۆر به‌سووده بۆ ئێمه، نابێ شه‌قامه‌كانمان به‌سه‌ردا دابخرێت، چونكه هیچ شوێنێكى تر‌ى گونجاو شك نابه‌ین، هیوادارم لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى و یه‌كێتى پایسكلسواری و یانه‌كان و یاریزانان و راهێنه‌ران دابنیشن و روونكردنه‌وه‌ى پێویست به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر بده‌ن، چونكه ئه‌وان نازانن یاریزانى پایسكلسوارى جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كه بۆخۆشى خۆیان پایسكل لێده‌خوڕن، ئێمه كه مه‌شق ده‌كه‌ین ئۆتۆمبێلمان له‌گه‌ڵدایه و لهدواوهوهى ئێمه ده‌ڕوات و چوار فلاش پێده‌كات و ئێمه كۆى گشتى لێخوڕینمان به‌رزه و 40 تا 60 كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆین و ناتوانین له‌هه‌موو شوێنێك مه‌شق بكه‌ین”.

“رێگاكه مه‌ترسى بۆسه‌ر گیانى یاریزانان هه‌یه”
*كه‌نعان ئیسماعیل/ ئه‌ندامى یه‌كێتى پایسكلسواری كوردستان سه‌باره‌ت بهقهدهغهكردنى رێگاكه و هۆكاره‌كانى، وتى:” ئه‌و نوسراوه پاش ئه‌وه ده‌ركرا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر نوسراوێكى ئاراسته‌ى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كردووه و نوسراوه‌كه زۆر تونده، ئه‌وه‌بوو لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان، یه‌كێتى پایسكلسوارى ئاگاداركردووه كه ئه‌م نوسراوه گشتگیر بكه‌ین له‌سه‌ر یانه‌كان كه نابێ له‌شه‌قامى 120 مه‌ترى هه‌ولێر مه‌شق بكه‌ن، چونكه كه‌سانێك هه‌ن زیاد له‌و سنووره‌ى بۆى دانراوه ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن، بۆیه رێگاكه مه‌ترسى بۆسه‌ر گیانى یاریزانان هه‌یه، له‌لایه‌نى یاساییه‌وه رێگا خێراكان بۆ مه‌شق كردن نییه، ده‌بێ له‌شه‌قامه خزمه‌تگوزارییه‌كان مه‌شق بكرێ، به‌ڵام سیستمى رێگاوبانى ئێمه زۆر خراپه بۆیه په‌نا بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌برێت، ئه‌م رێگه‌یه‌ش له‌كاتى كه‌ره‌نتینه‌كردن زۆر گونجاو بوو بۆ مه‌شقى رۆژ و شه‌و، به‌ڵام ئێستا نه‌ك به‌ڕۆژ، به‌شه‌ویش مه‌شق تیایدا قه‌ده‌غه‌یه، چونكه فشارێكى زۆرى له‌سه‌ره و مه‌ترسى زیاتره، ئه‌وه‌ى ئێمه ئاگادارین هاتووچۆى هه‌ولێر بۆ له‌مه‌ودوا لێپێچینه‌وه ده‌كات ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نا كه پایسكلسوارن به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه پایسكل یان ماتۆرسكیل لێده‌خوڕن”.
“هاوكار ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌كى گونجاو تا ئه‌وان له‌مه‌شق و راهێنان دانه‌بڕێن”
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا كه‌نعان ئیسماعیل وتى:” ئێمه وه‌كو یه‌كێتى پایسكلسوارى هه‌تا ئه‌وكاته‌ى قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ یانه‌كان گوێڕایه‌لى ئه‌و بڕیاره ده‌بین، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لامه‌تى هه‌موان تا رێوشوێنى نوێتر ده‌گیرێته‌به‌ر، چونكه ئێمه به‌رپرسین له‌یانه‌كان و له‌گیانى ئه‌و یاریزانانه‌ى له‌وێ مه‌شق ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى بۆ ئاره‌زووى خۆیان له‌و شوێنه مه‌شق ده‌كه‌ن یان پایسكل لێده‌خوڕن، له‌وان به‌رپرس نین، بۆیه ئێمه وه‌ك یه‌كێتى پایسكلسوارى چاوه‌ڕێ ناكه‌ین كه‌س پێشێلى ئه‌و بڕیارانه بكات، ئه‌گه‌ر بزانین یاریزانێكیش پێشێلى بڕیاره‌كه بكات و پابه‌ند نابێت پێیه‌وه، ئه‌وكات رێوشوێنى توند به‌رامبه‌ری ده‌گرینه‌به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین یاریزانان مه‌شق بكه‌ن و ئاستیان بپارێزن و هیچ كاتێك بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه یاریزان له‌مه‌شق دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام سه‌لامه‌تى ئه‌وان و خوێنى یه‌ك یاریزان به‌هیچ شتێك قه‌ره‌بووناكرێته‌وه، بۆیه ئێمه پاش جه‌ژنى ره‌مه‌زان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ پۆلیسى هاتووچۆ و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر قسه ده‌كه‌ین تا رێوشوێنى مه‌شقى پایسكلسواران و پێشبڕكێكانیان پێ بڵێن و ئه‌وانیش شه‌قامه‌كان رێكبخه‌نه‌وه و له‌كاره‌ساتى گه‌وره خۆمان به‌دووربگرین، بۆیه هاوكار ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌كى گونجاو تا ئه‌وان له‌مه‌شق و راهێنان دانه‌بڕێن و به‌رده‌وام بن”.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


